- مارتن هایدیگەر و ستایشکردنی ژیانی لادێ -
شوان ئەحمەد
ئه‌وانه‌ی به‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی فیكره‌وه خه‌ریكن( به تایبه‌ت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا)، ناتوانن فه‌یله‌سوفێكی مه‌زنی وه‌ك مارتن هایدیگه‌ر فه‌رامۆش بكه‌ن و شوێنێكی گرنگ و تایبه‌تی له مێژووی فیكری نوێ‌دا بۆ ته‌رخان نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و گرنگی هایدیگه‌ر و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی زۆر وتراوه و زۆریشی له‌سه‌ر نوسراوه، له‌م باره‌یه‌وه بیریارێكی وه‌ك میشێل فوكۆ ده‌ڵێت: (هه‌موو چاره‌نوسی فه‌لسه‌فیم په‌یوه‌ست بووه به خوێندنه‌وه‌ی هایدیگه‌ره‌وه.. من گه‌ر هایدیگه‌رم نه‌خوێندایه‌ته‌وه، نیتشه‌م نه‌ده‌خوێنده‌وه).
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیمانوێیل لیڤیناس ده‌ڵێت: (بلیمه‌تی فیكری و فه‌لسه‌فی هایدیگه‌ر، شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره). زه‌كه‌ریا ئیبراهیمیش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت: (ده‌كرێت بڵێین له ناو سه‌رجه‌م فه‌یله‌سوفانی هاوچه‌رخدا، هایدیگه‌ر له هه‌موویان قوڵتر و ڕه‌سه‌نتره).
ئه‌م نوسینه‌ی ئێمه به‌دواداچونی فه‌لسه‌فه‌ی هایدیگه‌ر نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تێكستگه‌لێكی فه‌لسه‌فی وه‌ك: (بوون و كات، میتافیزیك چییه، ته‌كنیك. حه‌قیه‌قه‌ت. بوون، كانت و كێشه‌ی میتافیزیك، هۆڵده‌رلین و چیه‌تی شیعر‌و... هتد) هاتووه، یاخود نیشاندانی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و بێت له سه‌ر فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ، به‌ڵكو ئاوڕدانه‌وه‌یه له یه‌كێك له تێكسته كورت و سه‌رنج راكێشه‌كانی ئه‌و، سه‌باره‌ت به ژیانی لادێ و جوانی و بێگه‌ردی گوزه‌رانی گوندنشینان.
ره‌نگه ئه‌و تێکستە کورتەی هایدیگه‌ر به‌راورد به تێكسته چڕ و دورودرێژەکانی دیکەی ، شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بێت و وه‌كو پێویست ئاوڕی لێنه‌درابێته‌وه. ئاخر كه‌سێك خاوه‌نی شاكارێكی وه‌ك (بوون و كات) بێت، وتارێكی كورتی چه‌ند دێڕی كه‌ی مایه‌ی هێنانه به‌رباس و قسه لێكردنه.
ئه‌ڵبه‌ته زۆرێك له هایدیگه‌ر ناسان، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشەسازی و ته‌كنیک بووه و مه‌ترسی گه‌وره‌ی خۆشی، له بره‌وسه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیا و گەشەی خێرای زانست نه‌شاردۆته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و وه‌ك ماركس به‌ناوی شۆڕشی پڕۆلیتاری و چینی كرێكارانه‌وه، نه‌كه‌وته دژایه‌تیكردنی ته‌كنه‌لۆژیاو سیستەمی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵكو وه‌ك فه‌یله‌سوفی ئیتاڵی ژانیتی ڤاتیمۆ له كتێبی (پایانی مۆدێرنێتی) دا پێمان ده‌ڵێت: (هایدیگه‌ر به ناوی عه‌شقێكی گوند نشینیه‌وه، كه‌وته ڕه‌خنه‌كردنی مۆدێرنه و گه‌شه‌ی خێرا و به په‌له‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا).
ئه‌و وتاره كورته‌ی تێیدا هایدیگه‌ر به زمانێكی ساده ستایشی ژیانی گوندنیشینان ده‌كات، له لایه‌ن دوو وه‌رگێڕه‌وه كراوه‌ته عه‌ره‌بی و بڵاوكراونه‌ته‌وه. یه‌كه‌میان ساڵی ١٩٩٠ نوسه‌ر و وه‌رگێڕی تونسی حەسونە مسباحي، به‌ناونیشانی (وحدها الغابة السودا‌ء - تلهمني) بڵاویكردۆته‌وه. له‌م ماوه‌ی دوایشدا كەمال فەوزی شەرابی، له ژێر تایتڵێكی نوێ‌دا كه به‌مجۆره‌یه: (لماذا نحب البقا‌ء في الريف؟)، وه‌ریگێڕاوه و بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌م نوسینه‌ی هایدیگه‌ر، زیاتر له ستوونی رۆژنامه‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌میك ده‌چێت كه نوسه‌رێك له ماوه‌یه‌كی کورت و به حه‌ماسه‌تێكی زۆره‌وه نووسیبێتی. حه‌ماسه‌ت و نیشاندانی سه‌رسامی خۆی، به‌و فه‌زا بێگه‌رد و سروشته قه‌شه‌نگه‌ی له گوندی مەسکەرش . و له دارستانی ڕه‌ش دا ده‌وری دابوو
ئه‌و شوێنه‌ی ناومان هێنا، زێدی له‌دایكبوونی هایدیگه‌ر خۆیه‌تی و ساڵی 1889 له‌و گونده‌داو له بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحی كاتۆلیك مه‌زهه‌ب هاتۆته دنیاوه. دایك و باوكی خواستیان وابوو كوڕه‌كه‌یان به خوێندنی تیۆلۆژیاوه خه‌ریك بێت، به‌ڵام ئه‌و ڕێگایه‌كی تر و چاره‌نوسێكی دیكه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد.
گۆڕانی گه‌وره كه له هایدیگه‌ر دا دروست ده‌بێت، له كاتی په‌یوه‌ندیكردن به زانكۆی فرایبۆرگ ده‌ست پێده‌كات، چونكه له‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌دمۆند هۆسێرلی رابه‌ری ئاقاری فینۆمینۆلۆژیا ده‌خوێنێت و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ساڵی ١٩١٦، كارنامه‌ی دكتۆراكه‌ی ده‌رباره‌ی تیۆره‌ی (وته‌زا و مانا) لای دۆن سکۆت ئاماده‌ده‌كات. ئیتر له‌و كاته‌وه،هایدیگەر به قوڵی سه‌رگه‌رمی كه‌له‌پوری فه‌لسه‌فه‌ی دێرین و تاوتوێكردنی تێكستی فه‌یله‌سوفه كلاسیكیه‌كان ده‌بێت.
لێره‌شه‌وه ده‌توانێت دیالۆگێكی سه‌رنج راكێش له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفانی كۆندا دروست بكات، كه‌م تا زۆرێكیش توانی كێشه‌كانی فه‌یله‌سوفانی سه‌رده‌می ئێستا و كێشه‌ی فه‌یله‌سوفانی كۆن پێكه‌وه گرێبدات.
هایدیگه‌ر یه‌كێكه له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی ته‌مه‌نێكی زۆر ژیاوه، كاتێك ساڵی ١٩٧٦ كۆچی دوایكرد، ته‌مه‌نی له هه‌شتا و حه‌وت ساڵیدا بوو. كاتێك ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، به‌ره‌به‌ره له ژیانی پڕ جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی شاره گه‌وره‌كان ده‌كشێته‌وه‌و رووده‌كاته‌وه دارستانی ره‌ش، له زێدی خۆی.
ئه‌و وتاره‌ی ئه‌گه‌رچی به كورتیش بێت، باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه بۆچی ناتوانێت له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك: (به‌رلین و فرانكفۆرت و هایدڵبرگ و فرایبۆرگ) دا، بژی و بۆچی پۆستی پێشنیاركراوی سه‌رۆكی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیای ره‌تكردۆته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا به ویستی خۆی رویكردۆته‌وه گوندی قه‌دپاڵی شاخه‌كان و له‌وێ له‌ناو ژیانی جوتیاران و له نێو وه‌زری كڕێوه و به‌فردا، خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی تێكسته فه‌لسه‌فیه‌كان و تێڕامان بووه، له جه‌وهه‌ری بوون و حه‌قیقه‌ت و كه‌ینونه‌ی مرۆڤ.
هایدیگه‌ر له په‌ره‌گرافێكی ئه‌و نوسینه‌دا ستایلی دوو جۆر ژیانمان له شار و لادێ‌دا نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت: (زۆرجار خه‌ڵكی شار سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ له وه‌ی كه من چۆن ده‌توانم، ماوه‌یه‌كی زۆر به شێوه‌یه‌كی گۆشه‌گیرانه له‌گه‌ڵ ژیانی سارد و سڕی جوتیارانی ئه‌و شاخ و داخانه‌دا بگوزه‌رێنم.. به‌ڵام ئه‌وان له‌وه تێناگه‌ن ئه‌مه گۆشه‌گیری نیه، به‌ڵكو ته‌نهاییه.
له شاره گه‌وره‌كاندا زیاد له هه‌ر جێگایه‌كی تر، مرۆڤ زۆر به ئاسانی ده‌توانێت گۆشه‌گیر بێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت به ته‌نها بژی. له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نهایی توانایه‌كی سه‌یری هه‌یه كه نه‌هێڵێت گۆشه‌گیر بین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نهایی ته‌واوی بوونی ئێمه ده‌خاته دیالۆگێكی گه‌وره و به‌رفراوانه‌وه، له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری سه‌رجه‌م شته‌كاندا).
هه‌روه‌ها له جێگه‌یه‌كی تردا ده‌نوسێت: (له‌وێ له شاره‌كاندا، مرۆڤ ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا و به هۆی گۆڤار و رۆژنامه‌كانه‌وه، ببێته كه‌سێكی به‌ناوبانگ، به‌ڵام ئه‌مه كورتترین رێگایه‌كه بۆ هه‌ڵخلیسكان و له‌بیرچوونه‌وه).
له ستایشكردنی ژیانی گوندنشینیان و جوتیارانی لادێ‌دا ده‌ڵێت: (یاده‌وه‌ری جوتیاران پڕیه‌تی له ئه‌مه‌كداری و ره‌سانه‌یه‌تی و زیندوویه‌تی. نمونه‌تان له‌م باره‌یه‌وه بده‌مێ، ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌ئێستا ژنه جوتیارێكی به ته‌مه‌ن له‌م گونده‌ی ئێمه‌دا كۆچی دوایكرد. ئه‌م ژنه زۆر جار‌و هه‌ر له‌خۆوه له‌گه‌ڵمدا ده‌كه‌وته قسه‌و باسمان له چیرۆك و به‌سه‌رهاتی كۆنی گونده‌كه ده‌كرد، ئه‌م پیره‌ژنه‌ش وشه‌ی كۆن و په‌ندی پێشینانی زۆری له‌به‌ربوو كه گه‌نجانی ئه‌مڕۆی ناو دێ به ئاسانی تێیناگەن).
ساڵی رابردوو كه به‌ته‌نهاو بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له خانووه‌كه‌ی خۆمدا ده‌مگوزه‌راند، ئه‌م پیره‌ژنه‌ی هه‌شتا و سێ ساڵ ته‌مه‌نی بوو، چه‌ندین جار به‌و هه‌ورازه سه‌خته‌دا ده‌هاته سه‌رێ تا بمبینێت. كه ده‌هات ده‌یووت: (بۆیه هاتووم تا بزانم لێره‌ماویت و كه‌س فرسه‌تی نه‌هێناوه بۆئه‌وه‌ی دزیت لێبكات).
شه‌وی مردنه‌كه‌ی قسه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا كردبوو، نیوسه‌عات به‌رله‌وه‌ی بمرێت و ژیان به یه‌كجاری جێبهێڵێت، كه‌سوكاری راسپاردبوو تا سڵاوی به جه‌نابی پڕۆفیسۆر – واته من - بگه‌یه‌نن. یاده‌وه‌ریه‌كی وا زیندوو، زۆر گرنگتره له چاكترین ریپۆرتاژێك كه رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی من بیكات).
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و وتاره‌یدا هایدیگه‌ر ده‌ڵێت: (كاتێك بۆ دووه‌م جار كورسی فه‌لسه‌فه‌یان له زانكۆی به‌رلین بۆ پێشنیاركردم، گوێم نه‌دایه‌و شارم جێهێشت و رومكرده كوخه‌كه‌م له مه‌سكه‌رش، بۆئه‌وه‌ی گوێ هه‌ڵخه‌م و بزانم چیا و دارستان و مێرگه‌كان چی ده‌ڵێن؟ هاوكات سه‌ردانی هاوڕێیه‌كی كۆنیشم كرد كه جوتیارێكی ته‌مه‌ن حه‌فتا و پێنج ساڵه. پێشنیاره‌كه‌ی زانكۆی به‌رلینی له رۆژنامه‌دا خوێندبووه، داخۆ بڵێی قسه‌ی ئه‌و چیبێت؟ به چاوه گه‌شه‌كانی هێدی هێدی لێی ده‌ڕوانیم، بێ ئه‌وه‌ی ده‌می بكاته‌وه و لێو بجوڵێنێت.. زۆر سه‌نگینانه ده‌سته پڕ میهره‌كانی خسته سه‌ر شانم و به هێواشی سه‌رێكی له‌قاند. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه نه‌كه‌ی، هه‌رگیز نه‌كه‌ی).
* مارتن هایدیگەر لە ٢٦ ئایاری ١٩٧٦ کۆچی دوایی دەکات.