دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 27/05/2024

زاراوەی کڵاوات لە چیەوە هاتووە؟

د. پشتیوان فەرەج

کاتی خۆی خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ بۆ هەموو عێراقییەکان سەپێنراو بوو بۆ خزمەتکردن لەناو سوپای عوسمانیدا.

سوپای عوسمانی لە بازاڕ و ڕێگاکاندا دەگەڕا و هەر گەنجێک لە تەمەنی سەربازی بوایە دەستگیریان دەکردن بۆ خزمەتکردن لە سوپادا. جگە لە میوانە ئێرانییەکان کە وەک میوان لەسەر خاکی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە عێڕاق بوون. جا ئێرانیەکان بەوە دەناسرانەوە کڵاویان لە سەردا بوو بەوەدا جیادەکرانەوە و دەستگیر، نەدەکران.

بەڵام دوای ماوەیەک بە شێوەیەکی سەیروسەمەرە خەڵکێکی زۆریان بینی لە عێڕاقدا کە هەمویان کڵاو لەسەر دەکەن.

ئەوان زوو بۆیان دەرکەوت کە زۆربەیان عێراقی بوون، بەڵام جلوبەرگی ئێرانییان لەبەردا بوو بۆ ڕزگاربوون لە خزمەتی سەربازی عوسمانی و دەرباز بونیان کڵاویان لەسەر دەکردو و عوسمانیەکان پێیان دەگوتن ئەم کڵاوتەتان لە کوێ هێناوە..

لەو کاتەوە عێراقییەکان وشەی کڵاوات بەکاردەهێنن بۆ ئاماژەکردن بە فێڵ و ساختەکاری...

.
وێنه که سەردانی میوانە ئێرانیه کانن بۆ عێراق بە کڵاواتەوە...




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP