دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/05/2024

شاخەوان عەبدوڵڵا: چارەسەری ڕیشەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی پەلکانە دەکەین

هەرێم نیوز 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەیوەندیم بە سەرۆکی عەشیرەتی شەمەری کرد و لە نزیکەوە سەردانی پەلکانەشم کردووە ئەمجارە هەنگاوی کردەیی بۆ کێشەی جووتیارانی پەلکانە، بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی "سەرکردایەتی شۆرش سەردەمی ڕژێمی بەعس" گیراوەتەبەر.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامادە بوونمان ئەمڕۆ دووپاتکردنەوەیە لەسەر چارەسەری کێشەکان، دوێنێ پەیوەندیم بە سەرۆکی عەشیرەتی شەمەری کرد و لە نزیکەوە سەردانی پەلکانەشم کردووە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشدا، "جەختم لەوە کردووەتەوە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک، هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کەرکووک، بەشێوەیەکی ڕیشەیی کێشەکان چارەسەر بکەن". دووپاتی دەکەمەوە دووبارە، "نەک لەبەر ئەوەی ئێوە مافەکانتان زامن کراوە و قەرەبوو بکرێن، نەخێر. ئەمجارە هەنگاوی کردەیی لە دەسەڵاتی یاسادانان و لە حکوومەتیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی "سەرکردایەتی شۆرش سەردەمی ڕژێمی بەعس" گیراوەتەبەر.

بۆ چارەسەری کێشەکان شاخەوان عەبدوڵڵا وتیشی: "خوێندنەوەی یەکەم کراوە بۆ  چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەر حاڵەتێکدا، ئێمە وەکو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، لەگەڵ ئەوەداین کێشەی هەموو لایەنەکان چارەسەر بکرێن، چونکە هەیە پشێوی فیتنە دروستدەکات لە ناوچەکە ناتوانین چارەسەری بکەین، بۆیە دووپاتی دەکەمەوە چارەسەرەکە لەدەستی ئێمەدایە وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، توانای ئەوەمان هەیە کێشەکان چارەسەر بکەین".

راشیگەیاند: ئێمە وەک سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران  ئەمڕۆ دەگەین بە چارەسەری ڕێشیی کێشەکان.

د. شاخەوان ئەوەشی خستەڕوو، ڕێگری کردن لە جووتیاران، چارەسەری کێشەکان ناکات و چارەسەریش لای ئەوان نییە، هەروەها لەلای سەرکردایەتی ئەمنیش نییە، بەڵکو لای دەوڵەت و لای ئێمەیە. ئێمەش بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بۆ چارەسەری کێشە جووتیاران، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵا سەردانی پەڵکانەیان کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP