دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/05/2024

وەزارەتی تەندروستی:هاوڵاتییان نزیکی شوێنی مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان مەکەونەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هاوڵاتییان لەپێناو سەلامەتی خۆیان سەردانی ئەو شوێنە نەکەن لە دەریاچەی دوکان، کە ژمارەیەکی زۆر نەورەسی تێدا مرداربووەتەوە.

لەماوەی پێشوودا چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەو ناونیشانەی کە ژمارەیەکی زۆری باڵندەی نەورەس لە دەریاچەی دوکان بەهۆی نەخۆشییەوە مرداربوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھیچ کەسێک سەردانی نیشتیمانی نەورەسەکان نەکات تاکو بە فەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لە لایەن ڤێتێرنەری سنورەکە.

وەزارەتەکە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکە نووسیویەتی، وەزارەتمان لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی دامودەزگاكانی ڤێتەرنەری و لایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ دەست نیشانكردنی كێشەكە و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP