دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەلینا رۆمانۆوسکی: هانی دەسەڵاتدارانی عێراق دەدەین لێكۆڵینەوەی تەواو بكەن و تاوانباران بە سزا بگەیەنن

هەرێم نیوز

باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان دەكات و داواش دەكات، لێكۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەكە بكرێت.

ئەلینا رۆمانۆوسکی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا، سەرەخۆشیی خۆی بەو بۆنەیەوە دەربڕی و رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین."

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەزانین كە ژمارەیەك كرێكار لە شوێنی هێرشەكەدا كوژران و برینداربوون، هانی دەسەڵاتدارانی عێراق دەدەین لێكۆڵینەوەی تەواو بكەن و ئەوانەی لەو كارە بەرپرسیارن رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە.

نوسیویشیەتی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كاردەكات بۆ پاڵپشتی كردنی ئاسایشی عێراق و  سەقامگیری و سەروەریی خاكەكەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هێرشکرایە سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر و بێ لە زیانی ماددی چەند کارمەندێکی بیانی گیانیان لە دەسدا و برینداریشی لێکەوتەوە، دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان رایانگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا 2 هەزار و 500 مێگاوات کەمبووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP