دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بازرگانی عێراق ئاستی جوڵەی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز 

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم  و وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى جه‌خت لە له‌ گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران دەکەنەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 7ـی 5ـی 2024 ، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سير داوود ئه‌لغورێرى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ تارانه‌، په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران تاوتوێ كرد.

ئاماژەی بەوەش کردوە، هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و چالاكيى ئابووريى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنيه‌تيى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕييه‌وه‌.

ئەوەش هاتووە، هەردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه‌ که‌ کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP