هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە رایگەیاند، باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و تائێستا رۆژی هەڵبژاردنی نەگۆڕیوە.
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییهوه له تارانهوه، رایگهیاند، سهردانهكهیان بۆ ئێران سهرهتایەكی نوێیه و لهلایهن بهرپرسانی باڵای ئهو وڵاتهوه به باشی پێشوازییان لێكراوه،
دەشڵێت، "باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و تائێستا رۆژی هەڵبژاردنم نەگۆڕیوە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکی زۆر گرنگە، پەیوەندییەکی مێژووییە و زۆر شتی هاوبەشمان هەیە کە بەیەکەوەمان دەبەستنەوە، لە مێژوو و دوای سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تائێستاش زۆر شتی گرنگمان هەیە کە بەیەکەوەمان دەبەستنەوە.
وتیشی، "سوپاسی هەموو ئەو هاوکاریی و پشتیوانیانەمان کردن کە لە قۆناخە سەختەکاندا پشتیوانییان کردووین، بێگومان هەندێک کێشەش هەن، لەو رێگەیەدا بەڵام ئەوەی من دەیبینم و بە نیسبەت ئێمە گرنگە ئەوەیە دەبێت هەوڵبدەین ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن."
راشیگەیاند، "ئیرادەیەکی زۆر جیدی دەبینین لەم سەردانەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوانماندا هەن".
ئەوەشی خستەڕوو،" هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دراوسێیەکی هەرە گرنگ کە هەمیشە لە رۆژە سەختەکاندا یارمەتیی هەرێمی کوردستانی داوە و ئەو شتانەی دەبنە هۆی ناکۆکی لەم پەیوەندییە من هەست دەکەم لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تەئکید لە هەرێمی کوردستانیش ئیرادەیەکی جدیمان هەیە بۆ ئەوەی نەیانهێڵین".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەش کرد، "هەرێمی کوردستان دەیەوێت بە فاکتەری سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە بمێنێتەوە، ئەمە سیاسەتێکی نەگۆڕی هەرێمی کوردستانە و لەم سیاسەتەش بەردەوام دەبێت" .
وتیشی، "سهردانمان بۆ ئێران سهرهتایەكی نوێیه و لهلایهن بهرپرسانی باڵای ئهو وڵاتهوه به باشی پێشوازییان لێكراوه"
ئاماژەی بەوەش کرد، "باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و تائێستا رۆژی هەڵبژاردنم نەگۆڕیوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە 5ی 5ی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە ئەنجامداوە.