دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر دوو کەناڵی کوردی و دەستیان بەسەردا گرت

هەرێم نیوز

پۆلیسی بەلجیکا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەنالێ کوردی ستێرک و مەدیا خەبەر کە بارەگاکانیان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە و دەستی بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەری کەناڵەکاندا گرت.

ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ “زیاتر لە 200 پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەناڵی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر”، کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پۆلێن دەکرێن و کە مەدیا هەبەر بە تورکی پەخش دەکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە پۆلیسەکان دوای دەستبەسەرکردنی پاسەوانی کەناڵەکان، دەستیان کرد بە پشکنینی ستۆدیۆکانیان کە بارەگاکانیان لە برۆکسلی پایتەختە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەردا گرتووە و پاشا چوار کاتژمێر پشکینین، کشاونەتەوە.

تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری ئەو هەنگاوەی پۆلیسی بەلجیکا ڕانەگەیەندراوە.

هەروەها بڕیارە تەلەفزیۆنی ستێرک و تەلەفزیۆنی مێدیا خەبەر لە کاتژمێر 10ی بەیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبەردەم بیناکە ئەنجام دەدەن سەبارەت بە هێرشەکەی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر ستۆدیۆکانیان لە نیوەشەودا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP