هەرێم نیوز
لە عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەم پێیە جارێکی دیکە هێرشی میلیشیاکانی سەر بەئێران بۆ سەر ئەمریکا دوای ماوەیەک لە وەستاندن، دەستیپێکردەوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە گروپە لایەنگرەکانی ئێران بەسەر بنکەی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی "خەراب ئەلجیر" لە باکووری حەسەکە سووڕاوەتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، کە پێنج مووشەک لە موسڵەوە لە باکوری عێراق بەرەو بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سوریا ئاراستە کران.
تا ئێستا زانیاری لەبارەی زیانی هێرشەکەوە رانەگەیەنراوە.