هەرێم نیوز
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، داوا له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل ده‌كات گرژییه‌كان زیاتر نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت، پێویسته هاوكایه‌كان بگه‌یه‌نرێنه غه‌ززه و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت.
ئەمڕۆ هەینی، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، قسه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه ناكه‌م كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویاندا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، جه‌خت له كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا، ، له‌باره‌ی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی لە ئێران ئەنجامداوە، ڕایگەیاند، ئەمریکا "بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەریدا نەبوە".
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی، داوا له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل ده‌كات گرژییه‌كان زیاتر نه‌كه‌ن، پێویستیشه هاوكایه‌كان بگه‌یه‌نرێنه غه‌ززه و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت.