دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئێران لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هۆشداری دەدات

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەگەر ئیسرائیل هێز بەکاربهێنێت یان سەروەری ئێران پێشێل بکات، وەڵامی ئێران یەکلاکەرەوە و گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی ئیسرائیل لە کارەکانی پەشیمان بێتەوە."

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکو بەرگریکردن لە هێرشەکەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل وتی، هێرشەکەمان "سنووردار و ڕێژەیی بووە و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بووە." 

وتی: ئێستا بەرگری ڕەوای ئێران و ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی ڕێژەیی کۆتاییان هاتووە.  بۆیە پێویستە ڕژێمی ئیسرائیل ناچار بکرێت کە واز لە دووبارەکردنەوەی هەر هەنگاوێکی سەربازی دیکە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران بهێنێت”.

ناوبراو لە درێژەی هەڕەشەکانیدا، سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران، وتی، "ئێران بۆ ساتێک درێغی ناکات لە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و بەهێز دژی هێرشی ئیسرائیل، بەجۆرێک کە ئەم ڕێژیمە "ئیسرائیل" بە تەواوی پەشیمان بکاتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP