دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە دەست پێدەکات

هەرێم نیوز

هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی "سورێژە" لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان حکوومی و ناحکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سوڕێژەی تێکەڵاو دەست پێدەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەکانی ئایندە، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوکات بەردەوامیش دەبێت لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتوە، ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژی کارکردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:
* ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە 16 / 4 / 2024
* ماوە 10 ڕۆژ
* شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.
*
* تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.
* ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.
* ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.
* قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.
* ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.
*
* سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار
* ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.
* ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.
* گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.
بەهیوای هاواکاریکردنی دایکان و باوکان بۆ بەشداربوونی منداڵەکانیان...



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP