دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن ئەم جۆرە خۆراکانە بخۆ

هەرێم نیوز

دوو جۆر کۆلیسترۆڵ بوونیان هەیە، کۆلیسترۆڵی خراپ LDL و کۆلیسترۆڵی باش HDL، ئاستی ئەم دووانە بەپێی ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت دەگۆڕێت و ئەو خواردنانە دەتوانن کۆلیسترۆڵە خراپەکە کەم بکەنەوە.
بەپێی ماڵپەڕی” کیڤلاند کلینک” لە بابەتێکی تەندروستیدا هەندێک جۆری خۆراکی بڵاوکردووەتەوە کە کۆلیسترۆڵی خراپ کەم دەکەنەوە، ئەمانەن:

  1. شۆفان وجۆرەکانی دانەوەێڵە:

ئەمانە بڕکێکی باش مادەی ریشاڵییان تێدایە بەتایبەت شۆفان کە دەتوانرێت
لەبری ئاردی ئاسایی بەکاربهێنرێت و کۆلیسترۆڵی خراپ کەم بکاتەوە.
نیسک وجۆرەکانی:
یەکێکیتر لە سەرچاوەکان بۆ دابەزینی کۆلسترۆڵ، خواردنی (ماش، فاسۆلیا، پاقلە،
نیسک و هتد...)
ئەو سەوزەواتانەی نیشاستەیان تێدانییە:
وەک (کەلەرم، سپێناخ، برۆکلی، گێزەر، سەوزەکان بەگشتی، تەماتە، بیبەر،
پیاز)، ئەمانە کۆلیسترۆڵیان کەمە و پڕن لە مادەی ریشاڵی.

بادەم و جۆرەکانی:

وەک (گوێز، بادەم و بوندوق)

میوەکان:

وەک ( شیلک، هەنار، شێلک، سێو، مۆز)

ماسی:

وەک ماسی تونا و سەلەمۆن برێکی زۆر چەوری ئۆمێگا ٣ و مادەی دژە هەوکردنیان
تێدایە، کۆلیسترۆڵی خراپ کەمدەکەنەوە.

زەیتی زەیتوون و ئاڤۆکادۆ:

زەیتی زەیتوون چەوری تێری زۆر کەمە و زۆر باشە بۆ تەندروستی دڵ و کۆلیسترۆڵی
خراپیش کەمدەکاتەوە.

ئاڤۆکادۆش سودی زۆرە بەهۆی ئەو زەیتەی تێیدایە و سوودی بۆ تەندروستی دڵ




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP