دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/04/2024

کاندیدی دەم پارتی بوو بە سەرۆکی گەورە شارەوانی وان

هەرێم نیوز

دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنى تورکیا بڕیاری کۆتایی لە بەرژوەندی عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی پارتی دەم بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانیی وان دا.

بەگوێرەی بڕیارەکە فەرمانی دەستبەکاربوون بە عەبدوڵا زەیدان دەدرێت بۆ سەرۆکی شارەوانیی وان.

پێشتر لەسەر داوای وەزارەتی دادی تورکیا، دادگا مافی خۆهەڵبژاردنی لە عەبدوڵا زێدان، کاندیدی پارتی دەم بۆ سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی وان وەرگرتەوە، لە کاتێکدا 55%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و بڕیارى دەستبەکاربوونیش بۆ عەبدوڵاهات ئارڤاس، بەربژێرى ئاکپارتى دەرکرا، کە 27.15٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو. 

دوابەدواى ئەوەش لە وانى باکوورى کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووى یەکتر بوونەوە.

راستەوخۆ دوای بڕیارەکە، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بە زمانی کوردی و تورکی بڵاوکردەوە و تێیدا نوسیوویەتی "بژی گەلی مە، بژی تێکۆشانی وان... ئامانجەکەمان پێکا و ئیرادەی خەڵکی وان سەرکەوتوو بوو، پیرۆزە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP