هەرێم نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هێزێكی سه‌ر به عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود برای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دابان عه‌بدوڵا، چووه گوڵه‌خانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڤێلاكه‌ی باوكی و به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان دروستبوو.
دوای ئاڵۆزبوون و پێکدادانی توند لە نێوان دابان کوڕی عەبدوڵای حاجی مەحمود و چەکدارەکانی سەر بە محەمەدی حاجی مەحمود، لە ئیستادا محەمەد حاجی مەحمود فەرمانی بە هەموو هێزەکانی سکرتاریەتی پارتی سۆسیال دیموکرات کردووە خۆیان بگەیەننە گوڵەخانە ولە ئامادەباشی تەواودا بن.
له‌كاتی گه‌یشتنی هێزه‌كه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ پاسه‌وانیكردنی باره‌گاكه جێگیریكردبون، ته‌قه‌یان كردوه و پاشان ئاڵوگۆڕی ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كوژراو و بریندار له‌هه‌ردولا نیه.
بەگوێرەی زانیاریەکان، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی ڤێلاكه له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ساتی دروستبونی شه‌ڕه‌كه‌وه له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام تائێستا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵای برای سورن له‌سه‌ر پێكدادانه‌كه و ناوبه‌ناو ئاڵوگۆڕی ته‌قه له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانیان دروستده‌بێته‌وه كه دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ڤێلاكه، هێزێكی سه‌ر به‌محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود گه‌مارۆی ڤێلاكه‌یان داوه.
له‌باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه، عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود به هێزه ئه‌منیه‌كانی راگه‌یاندوه، كوڕه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌یان له گوڵه‌خانه، به‌ڵام هێزێكی سه‌ر به محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی برای ته‌قه‌یان لێی كردوه و ئه‌ویش وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی داوه‌ته‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی 2ی ئەمساڵدا ناكۆكیه‌كانی ناو پارتی سۆسیالیست ته‌قینه‌وه و كێشه و ململانێی زۆر له‌نێوان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارته‌كه و عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمودی جێگری و برای دروستبون.
دوای ململانێ و كێشه و ئاڵۆزی له‌نێوان هه‌ردوولا، دواجار له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا بڕیاردرا به‌دورخستنه‌وه‌ی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی حزبه‌كه و ئه‌ندامێكی له پارتی سۆسیال دیموكرات.