هەرێم نیوز
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی چیتر پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان وەرناگرن.
پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاویکردەوە، لەمەودوا کار بە بەڵگەنامەکانی ( پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی )ناکرێ بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی مامەڵەی پاسپۆرت لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نوسینگەکانی دەرکردنی پاسپۆرت لە عیراق و هەرێمی کوردستان.
بهڕێوهبهرایهتییهكه ئاماژهی بهوهشداوه، کە بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نیشنگەی بەغدا لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ، بە نووسراوێکی فەرمی ئاگاداری کردوون کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە هەر یەک لە بەڵگەنامەکانی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی عێراقی ڕابگیرێ.
له كۆتاییدا پاسپۆرتی سلێمانی رایگهیاندووه، لەمەودوا بۆ جێبەجێ کردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت تەنها کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەی فەرمی وەردەگیرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، لە 1ی 3ی 2024ەوە کارتی نیشتمانیی دەکرێتە تاکە بەڵگەنامە بۆ ڕاییکردنی مامەڵە فەرمییەکان، بەڵام دواتر وادەکە تاوەکو 1ی 4 درێژکرایەوە.
لە سەرەتای ئەم مانەگەشەوە دەست بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرا و کارکردن بە پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگیرا.