هەرێم نیوز
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دان بە شکستی حزبەکەیدا دەنێت لە ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان و دەڵێت، ئەو ئەنجامەی خوازیاری بوون بەدەستیان نەھێناوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی گشتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) له ئه‌نقه‌ره له وتارێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به پێی خواست و چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئێمه نه‌بو، ئه‌وه‌ی ده‌مانویست به‌ده‌ستمان نه‌هێنا، به‌ڵام رێز له ئه‌نجامه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی ده‌گرین".
دەشڵێت، گەل لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە قسەی کرد و پەیامەکەی بە سیاسەتمەداران گەیاند ، 31ی ئادار بۆ ئێمە کۆتایی نییە و، لە ڕاستییدا خاڵێکی وەرچەرخانە، بەداخەوە ئەو ئەنجامەی خوازیاری بووین و ئومێدمان دەکرد بیھێنین لە تاقیکردنەوەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەدەستمان نەھێنا".
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، "دیموكراسیی توركیا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتو بو، توركیا و گه‌له‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه ، ئێمه‌ش ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌ر كه‌موكوڕیه‌كمان هه‌بێت، چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین"
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ھەمیشە لایەنگری دیموکراسیی و سندووقی دەنگدان بووین، ئەمڕۆش بە ھەمان ھەستی بەرپرسیارێتییەوە کار دەکەن و ھێزێک لە سەرو ئیرادەی گەلەوە ناناسن، بێڕێزی بە بڕیاری گەلەکەیان ناکەن و خۆیان بەدوور دەگرن لە ئینکاری کردن لەگەڵ گەل و کارکردن بە پێچەوانەی ئیرادەی نەتەوەیی، بە دڵنیاییەوە بە وردی و بابەتیانە کار لەسەر ئەو پەیامە دەکەن کە گەل لەسەر سندووقەکانی دەنگدان دای و لە تەرازووی عەقڵ و ویژداندا دایدەنێین و ھەنگاوی پێویستی لەبارەوە دەگرنەبەر.
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا و دوای راگه‌یاندنی شكستی پارته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان، ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، " ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سنوره‌كانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن، گورزی قورسیان وه‌شاندوه و گورزی كۆتاییش ده‌وه‌شێنن".