دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

عەتوان عەتوانی: مووچە لە بودجەی ساڵی 2024ـدا جێگیرکراوە.

هەرێم نیوز

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مووچە لە بودجەی ساڵی 2024ـدا جێگیرکراوە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران لەبارەی پارەی مووچە و دەڵێت، هیچ كێشەیەكی دارایی لە عێراقدا بوونی نییە.

عەتوان عەتوانی بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند، خشتەكانی بودجەی 2024 تەواوبوون و بەمزووانە دەگەنە پەرلەمان بۆ گفتوگۆ و پەسەند كردنیان.

وتیشی، لە بودجەی ئەمساڵدا هیچ كێشەیەك بۆ مووچە نابێت و تەواوی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی زامن كراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی 13ی ئازاری ساڵی رابردوو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023-2025 لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند کرا و نێردرایە پەرلەمانی عێراق هاوکات بە گەورەترین بودجەی عێراق دادەندرێت لە مێژوودا و بە تێکڕاش خەرجی مووچە 20 ترلیۆن دینار زیادیکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP