دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

داهاتی هەفتەیەکی شاری سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی شەفافیەت ڕایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە. کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر زیاتر لە 50٪ زیادیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت، بڵاویکردەوە:  داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە 20ی نیسان تاوەکو ئەمڕۆ هەینی، 26ی نیسانی 2024، 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.

هەروەها بەپێی ئاماری پێشووی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەی پێشووتر 12 ملیار و 636 ملیۆن و 935 هەزار و 419 دینار بووە.

هاوکات داهاتی ئەم مانگەی ئەو سنوورانە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 42 ملیار دیناربووە. مانگی رابردووش زیاتر لە 47 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەبرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP