دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

موچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنج شەمە 9ـی 5 موچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 6 ـی 4ـی 2024 وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ، دوایی ئەوەی ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە خراوەتەسەر ھەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە رۆژی پێنج شەممە 9ـی 5ـی 2024، مووچەی مانگی(4)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆی زیاتر لە 180 هەزار پێشمەرگە کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن؛ 44 هەزاریان لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەش، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە ڕێک خراونەتەوە. ئەمەریکا مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار (25 ملیار دینار) بۆ مووچەی ئەو 44 هەزار پێشمەرگەیە خەرج دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP