دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی گۆشتی سوور

هەرێم نیوز

بڕیاری کەمکردنەوەی ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کورستان، ئاماژە بە کۆبوونەوە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ کراوە، بڕیارێک بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەردەکرێت.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، لە ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٢٩ ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بە ڕێژەی لە ٥٠٪ کەمدەکرێتەوە و بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP