دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 4 هەفتە

لەتیف رەشید: پێویستە پەلەبکرێت لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

هەرێم نیوز 

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووە و رایگەیاند، پێویستە پەلەبکرێت لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. 

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە تەیف سامی وەزیری دارایی و جەختیکردەوە لە پێویستی پەلەکردن لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە گرنگی گرتنەبەری پلانی ستراتیژی مۆدێرن کرد، کە ئاستی ئابوریی عێراق گەشەپێبدات و کار بۆ دەستەبەرکردنی لایەنی دارایی حکومەت و هاووڵاتیان بکات.

جەختیکردەوە لە پێویستی پەلەکردن لە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و گرێبەستەکان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەتایبەتدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواکەوتنی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو چین و توێژانە، راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی ژیان و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە هەرێمدا هەبوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP