دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هاتەدەنگ

هەرێم نیوز 

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق هێرشەکەی کێڵگەی غازی کۆرمۆری ئیدانە کرد و رایگەیاند، پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دوپاتدەکەینەوە.

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاماژەی بە کرد، بەتوندی ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەن و ھاوسۆزی خۆیان بۆ دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕین.

راشیگەیاند، پاڵپشتی خۆیان بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دوپاتدەکەینەوە و پێویستە رێز لە ژێرخانی وزە بگیرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی رۆژی هه‌ینی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه‌ چوار کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا، چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP