هەرێم نیوز
ڕێکخراوی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانیان، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە (129 ڕۆژی ڕابردوو) لە ئێراندا لە سێدارە دراون، گەیشتووەتە 203 کەس.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ئامارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لەو ژمارەیە 58 کەسیان کورد، 30 کەسیان بەلووچ و 30 کەسی دیکەشیان تورک بوون. هەروەها 18 کەسیشیان خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بوون.
بەگوێرەی ئامارەکەی هەنگاو، 60٪ی لەسێدارەدراوان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دراون.