دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/03/2024

زاخۆ؛ 410 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاوەکە قەربوو کرانەوە

هەرێم نیوز 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رایگەیاند، لە زاخۆ بە هۆی لافاوەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە،دەشڵێت، 410 خێزانی زیانلێکەوتووش قەرەبوو کرانەوە.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەرەبەخۆی زاخۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم لە زووترین کاتدا بە هانای خەڵکی زاخۆ هات، خۆشبەختانە تیمە فریگاوزارییەکان لە سەرەتای دروستبوونی لافاوەکە لە ئامادەباشیدابوونە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە زاخۆ بە هۆی لافاوەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە، کە ماڵ، دووکانی هاووڵاتییان زیانی بەرکەوتووە.

گوهدار شێخۆ، باسی لەوەشکرد، لەسەر راسپاردەی بارزانی وەک قۆناغی یەکەم 410 خێزانی زیانلێکەتوو لە زاخۆ قەرەبوو کرانەوە، هەروەها 133 دووکان و شوێنی گەشتیاریش کە زیانیان بەرکەوتووە لە قۆناغی دووەمدا پێش جەژن قەرەبوو دەکرێنەوە.

باسی لەوەش کرد، مەنسور بارزانی لەسەر راسپاردەی بارزانی سەرجەم زیانلێکەتووانی لافاوەکەی بەسەر کردووە و بەڵێنیدا کە سەرجەمیان قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، 19ـی 3ی 2024، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP