هەرێم نیوز
بەمەبەستی پاراستنی سامانی ئاژەڵی بریاردرا بە قەدەغەکردنی راوە ماسی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، هەر کەسێک لە دوای ئەو بەروارەوە ماسی راوبکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ ڤێرتێنەری لە نوسراوێکدا رایگەیاند، لە رۆژی 5ی ئازار تا رۆژی 15ی حوزەیران لەسەرجەم بەنداو و ناوچە ئاوییەکانی سنوری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، رابەپرین، زاخۆ و سۆران راوکردنی ماسی قەدەغەدەکرێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئاماژە بە بڕیاری ژمارە 48ی ساڵی 1976 وە بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی کە سامانێکی گرنگی نیشتیمانییە لە هەرێمی کوردستان- عێراق سەبارەت بە دیاریکردنی وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی بۆ ساڵی 2024.
بڕیاردراوە لە 5ی3ی2024 تاوەکوو 15ی6 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، جگە بەنداوی مووسڵ وەرزی قەدەخەی راوکردنی ماسییە، لە 16ی6 بڕیارەکە کۆتایی دێت و راوکردن ئاسایی دەبێتەوە.
باس لەوەش کراوە، تەنها بەناوی موسڵ لە رۆژی 1ی 4تا رۆژی1ی7ی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت. دەشڵێت، "هەر کەسێک بەردەوامبێت لە راوکردنی ماسی بە کارەبا و ماددە ژەهراوییەکان و ماددە تەقەمەنیەکان ئەوە دووچاری رێککاری یاسایی دەکرێتەوە".