دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 12/02/2024

مەسرور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان

هەرێم نیوز

لە 11ی ئەم مانگە شاندێک لە هەرێمی کوردستان، کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد، لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، گەیشتە وڵاتی ئیمارات، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لە ژێر دروشمی ئاییندەبینی حکومەتەکان.

بەڵام لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان چیە؟ له‌ لوتكه‌كه‌دا 25 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك حكومه‌ت، 85 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی، ناوچه‌یی و ده‌زگای جیهانیی، سه‌ركرده‌ی بیرمه‌ند و پسپۆری جیهانی ئاماده‌ ده‌بن، زیاتر لە سەد گفتوگۆی كارا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا 200 كه‌سایه‌تی جیهانی قسه‌ ده‌كه‌ن. هەرێمی کوردستان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە بەشدارن لەم لووتکەیەدا.

مەسرور بارزانی چی وت؟

سەرۆکی حکومەت وتارێکی پێشکەشکرد، دۆزی فەڵەستینی وەک نموونە هێنایەوە، کە چۆن چارەسەرنەکردنی کێشەکان لە ڕیشەوە دەکرێت ئاڵنگاری دروست بکات، هەروا دۆزی کوردی باسکرد کە چۆن داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات، ئەویش مافی چارەی خۆنووسینە. ئەو باسی لەوە کرد کە تێكۆشانی بیست ساڵی رابردوو و به‌رخۆدانی چه‌ندین ده‌یه‌ی كورد بوونه‌ رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتن، وتی ئێمه‌ وه‌ك گه‌لێك مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ری و به‌شێكی دانه‌بڕاو بین له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

مەسرور بارزانی لە وتارەکەدا ئەوەی ڕاگەیەیاند، کە دامەزراندنی ئابوورییمان لەسەر بناغەیەکی تۆکمە، بناغەی بنەڕەتی ئەو ده‌ستكه‌وتانه‌ بوو لە کوردستان بەدەستمان هێنا، گەشەسەندنی ئابوورییش لە ئاستێکی فراواندا بووه‌ بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی.

سەرکردەکان پێویستە سەرنجیان لەسەر خۆشگوزەرانی خەڵک بێت و بەردەوام بن لە وەبەرهێنان لە سەرچاوە مرۆییەکان.. پراکتیزەکردنی حوکمڕانی باش زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا و کولتوورە سیاسییەکانمان، هاووڵاتیانیش مافی خۆیانە چاوەڕێی ئەوەمان لێ بکەن كه‌ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و خۆراكێكیشن بۆ هیوا و ئامانج. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی بخوڵقێنین، ئه‌وا به‌مه‌ ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه‌ و پایه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیش به‌ره‌وپێش ببه‌ین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP