دواین هەواڵ

جیهان‌

 12/02/2024

ئیسرائیل: ١٢ هەزار ئەندامی حەماس کوژراون

هەرێم نیوز

حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت نیوەی چەکدارانی حەماس لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

 ئەمڕۆ دووشەممە، 12ی 2ی 2024، ئیلۆن لیڤی، وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ١٢ هەزار ئەندامی چەکداری حەماس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون یان دیل کراون.

لەلایەکی دیکەوە پێشتر بەرپرسانی ئەمریکی چەند جارێک ئاماژەیان بەوە کردبوو، ئیسرائیل تا ئێستا زۆر دوورە لەو ئامانجەی کە وەک خۆیان وتبوویان، سڕینەوەی حەماسە بەتەواوەتی.

جەنگی حەماس و ئیسرئیل لە 7ی 10ی 2023ەوە تاوەکو ئێستا بەزدەوامە، گفتوگۆ و دانوستانیش بۆ ڕاگرتنی جەنگیش لەلایکی دیکەوە بەردەوامە بەڵام تا ئێستا بەئاکام نەگەیشتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP