دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بەریتانیا و سعوودیە تاوتوێی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کرد

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا سعوودییەکەی، پشتیوانیی لەندەنی بۆ ڕیاز لە بەرامبەر هێرشەکانی یەمەن دووپات کردەوە و جەختی لە مافی بەرگریکردنی ئەو وڵاتە کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

بەپێی زانیارییەکان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هاوسۆزی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عەرەبستانی سعوودیە دەربڕیوە، بەتایبەتی لە دوای ئەو هێرشانەی لەلایەن چەکدارانی ئەنساروڵڵا (حووسییەکان)ـی یەمەنەوە کرانە سەر خاکەکەی.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، وەزیرە بەریتانییەکە بە پشتگوێخستنی تێبینییەکان لەسەر ئابڵوقەکانی سەر یەمەن، جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕیاز مافی تەواوی خۆیەتی سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی سامان و داراییەکانی وڵاتەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP