دواین هەواڵ

وەرزش‌

 11/02/2024

ئەکرەم عەفیف هەڵبژاردەی قەتەری گەیاندە ڕیزی گەورەکانی ئاسیا

هەرێم نیوز 

ئەکرەم عەفیف، ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر، نازناوی گۆڵکاری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 بەدەستهێنا بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ هەڵبژاردەکەی کردە خاوەنی نازناوی پاڵەوانێتیەکە.

هەڵبژاردەی قەتەر تاجی پاڵەوانی جامی گەلانی ئاسیای 2023ی لەسەرنا، بۆ دووەمجار لەسەریەک، بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئوردن بە ئەنجامی 3-1، لە یارییەکەدا کە ئێوارەی شەممە هەردوو هەڵبژاردەکە بەیەک گەیشتن لە “یاریگای لوسایل” ، لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانیئاسیا2023

سەرجەم گۆڵەکانی قەتەر لە یارییەکەدا بە لێدانی سزا تۆمارکران، ئەکرەم عەفیف سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی لێدانەکان بۆ گۆڵ و هاتریکی تۆمارکرد لە کاتی ئاسایی یارییەکەدا، بەو پێیەی گۆڵی یەکەم لەلایەن ئەکرەم عەفیفەوە لە خولەکی 21دا تۆمارکرا،  گۆڵی دووەم و سێیەمی عەنابی بە دوو لێدانی سزای دیکە لە خولەکەکانی 73 و 95دا تۆمارکران

عەفیف دەبێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە

پێش یارییەکە عەفیف لە دوای ئەیمەن حسێنی عێراقیەوە بوو تۆمارکردنی 5 گۆڵ لە بەرامبەردا هێرشبەره عێراقیەکە خاوەنی 6 گۆڵ بوو پێشەنگی لیستەکەدا گرتبوو، دوای ئەوەی عەفیف هاتریکی تۆمارکرد تاجی گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکەی لەسەرنا ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 8 گۆڵ

عەفیف یەکەم یاریزانە لە مێژوودا لە دوو یاری کۆتایدا گۆڵ تۆمار بکات

ئەکرەم عەفیف بووە یەکەم یاریزان لە یاری کۆتایی جامی وڵاتانی ئاسیا لە دوو چاپی مێژوویی لەسەریەک (2019 ـ 2023) گۆڵ تۆمار بکات.

هەڵبژاردەی قەتەر گەیشتە ڕیزی گەورەکانی ئاسیا

هەڵبژاردەی قەتەر سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی جامی ئاسیای 2023 کە لەسەر خاکی خۆی و لە نێو هاندەرانیدا بەڕێوەچوو، بۆ جاری دووەم و لەسەریەک پارێزگاریان لە نازناوەکە کرد، قەتەرییەکان پەیوەندیان بە لیستی ئەو هەڵبژاردانەوە کرد کە لە دوو خولی یەک لە دوای یەکدا سەرکەوتوو بوون لە بردنەوەی نازناوەکە.

چوار هەڵبژاردە سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی نازناوەکە لە دوو چاپی یەک لە دوای یەک لە دوای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی 1956، بە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور کە لە ساڵانی 1956 ـ 1960 نازناوەکەی بەدەستهێنا، هەروەها هەڵبژاردەی ئێران سێ جاری یەک لەدوای یەک لەساڵەکانی  1968 ـ 1972 ـ 1976 نازناوەکەیان بەدەستهێناوە. پاشان هەڵبژاردەی سعودیە لە ساڵانی 1984 ـ 1988، و دواجار هەڵبژاردەی ژاپۆن 2000 ـ 2004 .

نهێنی ئاهەنگێڕانەکەی عفیف لە یاری کۆتایدا

ئەکرەم عەفیف نهێنی ئاهەنگەکەی لە یاریگادا ئاشکرا دەکات و دەڵێت
- لەبەر ئەوە بوو کە هاوسەرەکەم بۆ یەکەمجار لە یاریگادا ئامادەبوو، خێزانەکەم کوێتین و هاتریکەکەم پێشکەش کرد.
پیتی (S) یەکەم پیتی ناوی هاوسەرەکەمە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP