هەرێم نیوز
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاوی كۆیه لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئاو له پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه لێكترازان، به‌هۆیه‌وه دابه‌شكردنی ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان ڕاگیراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كۆیه، رایگەیاند، كاتژمێر 6و نیوی به‌یانیی ئه‌مڕۆ، بۆڕیی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە بە قەبارە 12 ئینج لە شەقامی 40 مەتری لێکترازان، به‌و هۆیه‌وه ئێسته دابەشکردنی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری کۆیە بەناچاری وەستێنراوە بۆ مەبەستی چاکكردنەوەی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا دابه‌شكردنی ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری كۆیه به ناچاری وه‌ستێنراوه، تیمه‌كانی چاكسازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه و تیمی پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد – كۆیه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی چاکكردن، دانانه‌وه و به‌ستنەوەی بۆرییه‌كان.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، هه‌ركاتێك كاری چاككردنه‌وه‌كه ته‌واو بو ده‌ستده‌كرێته‌وه به دابه‌شكردنی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌ره ئاویانه.
ماوەیەک لەمەوبەریش دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە قەزای کۆیە و لە بەشێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای کۆیە وەستێنران بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی زێی بچووک (دووکان)کە سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی پاکە بۆ قەزای کۆیە