دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/12/2023

شوان محەمەد: ئەوەی بەغدا بەرامبەر بە خەڵکی هەرێم دەیکات، ئەنفالی داراییە و هیچی لە ئەنفالی 1988 کەمتر نییە

هەرێم نیوز 

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا بە"مەبەست" دەستی بۆ مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی کوردستان بردووە، ئەوەی دەیکات"غەدرە" و غەدەرکەش خەریکە هەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێت، بۆیە چاوەڕوانی هەمواری یاسایی بودجەین و ئومێد هەیە دۆخەکە بەرە و چارەسەر بچێت.

شوان محەمەد بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە،" ناکرێت ململانێ سیاسیەکان کاریگەری لە سەر خەڵکی ئاسایی و مووچە خۆر دروست بکات، تا ئێمە لەگەڵ بەغدا بین کێشەمان دەبێت، کاتێکیش کێشەمان بوو ئەو کات حکومەتی فیدراڵ فەرمانبەرانی هەرێم دەکاتە ئامانج، مەبەست لەوەش بەیەکدانی حزبە کوردیەکانە و بەگژدا چوونی خەڵکە لە دژی حکومەتی هەرێم."

به‌پێی زانیارییه‌كانی دەنگی ئەمریکا،بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر سەردانی بەغدا بکاتەوە، گفتوگۆی‌ شاندی‌ هه‌رێم لە بارەی سێ تەوەر دەبن، یەكەمیان هەڵگرتنی كۆتوبەندەكانی بەردەم بودجەی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی گشتی کە پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەیە، هەروەها تەوەری دووەم بریتییه‌ لە پڕۆژە یاسای نەوت‌ و غاز و پرسی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە ئاستەنگەكانی بەردەم دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر سەردانی بەغدا بکاتەوە، گفتوگۆی‌ شاندی‌ هه‌رێم لە بارەی سێ تەوەر دەبن، یەكەمیان هەڵگرتنی كۆتوبەندەكانی بەردەم بودجەی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی گشتی کە پێویستی بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەیە، هەروەها تەوەری دووەم بریتییه‌ لە پڕۆژە یاسای نەوت‌ و غاز و پرسی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە ئاستەنگەكانی بەردەم دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،" هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ ئەوەیە بابەتی مووچە لە ساڵی داهاتوو چارەسەر بکرێت، چارەسەرەکەش بە هەمواری یاسای بودجە دەکرێت و چاککردنی بڕگەی "خەرجی کرداری" بەشێوەیەک کە مووچە بکرێتە یەک پاکێج و مووچەی خۆری هەرێم و بەغدا یەک بێت و لە یەک کاتدا بەسەریاندا دابەش بکرێت."

شوان محەمەد باسی لەوەشکردووە،" غەدری بەغدا بەرامبەر بە کوردستان ئەنفالی داراییە و هیچی کەمتر نییە لە جینۆسایدی ئەنفالی ساڵی 1988 و بگرە ئەم غەدرە قورسترە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی لە 25-ی مانگی 3 ی ئەمساڵ، دادگای نێوبژیوانی پاریس بڕیاریدا بە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە، ئەوەش وایکرد قەیرانەکان لە هەرێم زیاتر قوڵبکاتەوە و مووچە خۆران دووچاری گرفت ببن و حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم یەکتر تۆمەتبار بکەن، لە پابەند نەبوونیان بە ڕێکەوتنەکانی نێوانیان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP