هەرێم نیوز
لە تیروپشکی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەخت یاوەری یانە گەورەکان بوو ، یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر یانەی بروسیادۆرتمۆند خێروبەرەکەتی بۆ پاریسیەکان هێنا، هەروەها تیروپشکەکە لەبەرژەوەندی مانچستەر سیتی و بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدریدیش بوو.
پاریس سان جێرمان لە خراپترین یارییەکان دوورکەوتەوە ،لە دوای بروسیا دۆرتمۆندەوە بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام پێ ناچێت لەقۆناغی چارەکی کۆتای ئەرکیان قورس بێت و ڕوبەڕوی یانەی ڕیال سۆسیداد یاری دەکەن ، یانە ئیسپانییەکە کە قۆناغی کۆمەڵەکانی بە پلەی یەکەم و بەبێ دۆڕان بڕی و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، بۆ یەکەمجار لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردودا سەربکەوێت بۆ قۆناغی 16ی پێشبڕکێکە ، کە دواجار لە ساڵی 1983دا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
هەروەها مان سیتی بەختێکی باشی هەبوو، چونکە ڕکابەری پاڵەوانی خولی ئینگلیزی و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنسلیگ ڕوبەڕوی یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکی دەبێتەوە.
ئینتەرمیلان لە چاپی پێشودا گەیشتە یاری کۆتایی و ئەم وەرزە پێشەنگی خولی ئیتاڵی گرتوە ، ناچار دەبێت ڕوبەڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە کە لە ساڵانی 2014 و 2016 گەیشتە یاری کۆتایی. ڕووبەڕووبوونەوەکەیان چێژێکی تایبەتی دەبێت بۆ دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر کە لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 1999 درێسی نێترازۆری پۆشیوه.
بایرن میونشن، یانەیەکی ترە کە قورسایی خۆی لە ڕکابەرییەکەدا هەیە بە 6 نازناو سەرەتای وەرزێکی سەرنجڕاکێش لە خولی ئەڵمانی دەستپێکردوەو ڕکابەری یانەی بایەرلیڤەرکوزن دەکات، کوڕانی توخێل دەبێت تەحەدای ماوریسۆ ساری و یانەی لازیوە بکەن بۆ سەربکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
دوای ئەوەی لە دوو وەرزی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یانەی ناپۆلی بوەوە بەسەرکردایەتی لوچیانۆ سپالێتی کە وەرزی ڕابردوو خولی ئیتاڵیایان بردەوە ،لەدوای ساڵانی مارادۆنا یەکەم نازناوی سکودێتۆی لەسەر درێسی ناپۆلی نەخشاند، وەرزی ڕابردووش گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ،بەڵام ئەم جارە جیاوازە و سپالێتی لەسەر هێڵی یاریگا نابینرێت و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە لەجێی ئەو ماتزاری سەرکردایەتی ناپۆلی دەکات.
یانەی ئارسناڵ ڕووبەڕووی پۆرتۆ دەبێتەوە، ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووی لایپزیگ یاری دەکات، بروسیا دۆرتمۆندیش بەرامبەر ئایندهۆڤن دەوەستێت کە چاڤی سیمۆن سەرکردایەتی یانە هۆڵندییەکە دەکات.
یارییەکانی گەرانەوە لە ڕۆژانی 13 و 14ی شوبات بەڕێوەدەچن، پاشان 20 و 21ی شوبات. بڕیارە یارییەکانی گەڕانەوە لە ڕۆژانی 5و6ی ئازار ئەنجام بدرێت، پاشان 12 و 13ی ئازار یارییەکانی ئەم قۆناغە کۆتای دێت.