دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 15/12/2023

سەر ئێشە بە سەرما

د. زانیار ئاغال

جۆرەکانی سەر ئێشە زۆرن، زۆربەی کات سەرئێشە هۆکاری مەترسیدار نییە، بەڵام هەندێک جاریش مەترسیدارە.

یەکێک لەو سەرئێشانە، سەر ئێشەیە بە سەرما.

هەموو سەرمایەکی بەهێز ئەگەری هەیە پێستی سەر بئێشێنێت و سڕی بکات وەکو پێستی باقی لاشە و ببێت بە ئازار، بەڵام هەندێک جار بە فعلی سەرئێشە درووست دەکات.

زۆربەی کات هۆکارەکەی نەخۆشی لاسەرئێشەیە (شەقیقە) و زۆر باوە.

هەندیک جاریش جۆرێکی سەربەخۆی سەرئێشەیە وەکو سەر تەزین لە کاتی ئایس کریم خواردن.

چارەسەر: جگە لە خۆ پاراستن لە سەرمای تووند، خواردنەوەی شلەیەکی گەرم دەتوانێت چاکی بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP