دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 15/12/2023

ئەم هۆکارانە دەریدەخات ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون

هەرێم نیوز

لەم سەردەمەدا هەمووان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، بۆ چەندان مەبەستی جۆراوجۆر، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵ، ئاسانکاری بۆ کاروباری ڕۆژانە، بەڵام وەک هەمووان سوودەکانی و ئاسانکارییەکانی دەزانن، هاوکات چەندان لایەنی نەرێنی و خراپی هەیە بەتایبەت کاریگەری دانان لەسەر دەروونی مرۆڤ ئەگەر بێت و ئالوودەی بێت و بەشێوەی بەردەوام بەکاریبهێنێت
لەخوارەوە ئاماژە بە ٩خاڵ دەکەین کە دەریدەخات کەسێک ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە:
١-ئێوە بەردەوام بەرواردی نێوان خۆتان و کەسانی دەوروبەرتان دەکەن
کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێن و دەبینن هاوڕێکانتان یان خەڵکانی دیکە وێنە و ڤیدیۆی دڵخۆشی خۆیان بڵاوکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئێوە لەڕووی دەروونی، یان خێزانی یاخود پیشەیی و داراییەوە تووشی گرفت هاتووون، ئێوە بەشێوەی خۆڕسک بەبینینی دڵخۆشی ئەوانی تر هەست بەئیرەیی دەکەن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەم شێوەیە دەبنە هۆی بێهیوایی و دروستکردنی هەستی ناڕازیبوون لە ژیانتاندا.

٢-چەندانجار لەدوای یەک سەیری ئەکاونتەکانی خۆتان دەکەن
بەبێ هیچ هۆکارێک، بۆتان دەردەکەوێت کە چەندانجار لەسەریەک سەیری ئەکاونتەکانی خۆتان دەکەن. ئەم گەڕانە ناپێویستە و هیچ کەڵکێکی بۆت نییە، بەڵام ئێوە هەر دەیکەن، چونکە لەسەری ڕاهاتوون و ئەمەش نیشانەیەکی ئالوودەبوونە.
٣-بەسەیرکردنی بابەتی خەڵکانی دیکە هەست بەناڕەحەتی دەکەن
چیتر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکییەک نیە بۆ سەرگەرمکردنی خۆت، زۆرجار بەبینینی ئەوەی کە خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دایدەنێت هەست بەناڕەحەتی دەکەن. واهەست دەکەن ئەوکەسانە تەنها تووڕەتان دەکەن و ناتوانن بەپۆستەکانیان گرژ نەبن، هەرچەند ئێوە هۆکاری ناڕەحەتییەکەتان نازانن بەڵام ئەوە دەزانن کە بینینی ئەوانی تر بێتاقەتتان دەکەن.
٤-کاتێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەفیڕۆدەدەن
ئێوە بەشێوەیەکی ناخودئاگا بەتێپەڕبوونی کات و وردەوردە هۆگری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبن، کاتێکی زۆر لەگەڕان لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەفیڕۆدەدەن. ئێوە کاری گرنگتان هەیە کە پێویستە جێبەجێی بکەن، لەوکاتانەدا بەخۆتان دێنەوە و دەبینین چەندانجار بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەسووڕێنەوە.
کات گرنگترین سەرچاوەی بوونە و بەدڵنیاییەوە ناتانەوێت کاتی بەنرخی خۆتان بۆ گەڕانی بێسوود و بەرهەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەفیڕۆبدەن کە هیچ سوودێکی لە بەرەوپێشبردنی پیشەکانتان یان ژیانتان نییە.
٥-ئەگەر سەیری تۆڕی کۆمەڵایەتی نەکەن هەست بە بێتاقەتی دەکەن
دەستەواژەیەک هەیە بەناوی"ئێف.ئۆ.ئێم.ئۆ" واتە ترسی لەدەستدان. هەرکاتێک بۆ ماوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربن، هەست دەکەن زۆر شتتان لەدەستداوە. هەڵسوکەوت و چێژی خۆتان لەدەستدەدەن.دیاردەی "ئێف.ئۆ.ئێم.ئۆ"  شتێکە کە دەتوانێت ببێتە هۆی هێرشی توندی دڵەڕاوکێ بۆ کەسەکان، هەموو ئەمانە بەهۆی زیادلەسنوور بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتییە.
٦-لەماوەی بەکارهێنان یان دوای بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەبن
تۆڕی کۆمەڵایەتی دەتوانێت سوودبەخش بن، بەڵام زیادلەسنوور بەکارهێنانی وادەکات خەڵکی نوێ بناسن و گفتوگۆی لەگەڵ بکەن و تێکەڵی بن. بەڵام جارجار تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، ترس لەوەی کە بۆچوونی کەسانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئێوە چییە و چۆن دەتانبینن.
٧-چێژی ئێوە پەیوەستە بەلایکەوە
هەرکات کارێکی تازە دەکەن، ناتوانن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پۆستی نەکەن، وێنە بێت یان ڤیدیۆ و پیشانی خەڵکی دەدەن. بەردەوام سێڵفی دەگرن و بڵاویدەکەنەوە، بۆئەوەی متمانەی خەڵک لەبارەی ڕووکار و جلوبەرگ و ئارایشتەکانتان وەربگرن. چێژ و خۆشی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژمارەی لایک و کۆمێنتەکانەوە هەیە.
٨-لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ کەسانی ڕووکەشیی تێکەڵ دەبن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر کەسی نوێ دەناسن، دواتریش بۆتان دەردەکەوێت بەشێک لەو کەسانە، کەسان و هاوڕێی ڕووکەشین. بەبۆنەی ئەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانێت هەستی ناڕاستەقینەی ناڕاست لە مێشکی ئێوەدا دروست بکات، کاتێک لەگەڵ ئەم کەسانە دەکەونە پەیوەندییەوە، ڕەنگە لە مێشکی ئێوە ڕاستەقینە و ڕاست دەربکەون. ئاگاداری ئەو کەسانە بن ئەگەر ڕێگە بدەن زۆر لێتانەوە نزیک بن، دەتوانن دەروون و هەستی ئێوە بریندار و ناڕەحەت بکەن.
٩-ئێوە لە ئەڵقەیەکی بێکۆتادا گیرتان خواردووە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەڵقەیەکی بێکۆتای دروستکردووە و ئێوەش تێیدا گیرتانخواردووە، کاری ڕۆژانەتان دەکەن، دەچنە سەر ئیش، دەگەڕێنەوە ماڵەوە،لەگەڵ کەسەکانتان کاتبەسەر دەبەن، دەخەون، لەناو ئەم سووڕەدا ئێوە زیاتر لە ٢٠٠٠هەزارجار چێکی مۆبایلەکەتان کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP