دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11/12/2023

گۆڕانکاری لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەکرێت

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، لە هەوڵی ئەوەدان پسوڵەی خۆراکی سەرجەم شارەکانی هەرێم بکەنە ئەلیکترۆنی.

 نەوزاد کامیل ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئاستی عێراق لە شەش پارێزگا و لە هەرێمیش لە پارێزگای دهۆک پسوڵەی بەشەخۆراک گۆڕاوە بۆ ئەلیکترۆنی، لە هەوڵی ئەوەشدان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر پسوڵەی خۆراک بکەنە ئەلیکترۆنی.

وتیشی، پێشنیاز کراوە کە لە ساڵی نوێدا چەند ماددەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیاد بکرێت، کە شیر و پەنیر و ئاردی سفرن.

لەبارەی بڕینی بەشە خۆراکی ئەو خێزانانەی مووچەکانیان بەرزە وتی ، ئەو کەسانەی مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە یان لە دەرەوەی وڵات دەژین، بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا لە عێراق و هەرێم ١٠ بەشە خۆراک دابەشکراوە و لە ساڵی نوێدا هەوڵ دەدەن کوالێتی بەرهەمەکان بگۆڕدرێت و باشتر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP