دواین هەواڵ

ئابوری‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

سەبەتەیەکی نوێی خۆراک دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دەکەن و دەشڵێت، کێشەی کەمی برنج و زەیت چارەسەر کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند: “لە كۆگاكانمان بەشەخۆراك هەیە و لیست بە بریكارەكان دراوە و لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٥ دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، “بۆ بەشەخۆراكی سێیەم برنج سێ كیلۆیە، شەكر كیلۆیەكە، زەیت لیترێكە، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ ٢٥٠ گرام نۆك و ٢٥٠ گرام لەتکە نۆک، لەگەڵ ٥٠٠ گرام نیسک”.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی باسی لەوەشکرد، کێشەی کەمیی برنج و زەیتیش چارەسەر کراوە و دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا بەشەخۆراک بەتەواوی دابەش دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP