هەرێ نیوز
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتیان بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گروپەچەکداریەکان، کە هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی وڵاتان و هێزە هاوپەیمانیەکان لە عێراق و ناوچەکانی دیکە.
عەقیل ردینی، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر, ئاشكرایكردووە, هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێگەیان داوە بە سودانی لێپێچینەوە لەوانە بكات كە نێردە دیپلۆماسیەكان دەكەنە ئامانج.
ردینی بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی راگەیاند: كردنی ئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریكا پێشێلبكردنی عورفە دیپلۆماسیەكانە, بەوپێیەی بونیان لەسەربنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانە.
دەشڵێت، ئەو كارە دەستدرێژییەكی رەتكراوەیەو زیانی راستەوخۆ بە ناوبانگی عێراق و حكومەتەكەی دەگەیەنێت, كە پەیوەندارە بە پاراستنی تەواوی نێردەو كونسوڵخانە دیپلۆماسیەكان لە وڵات.
سودانی مەترسیداری دۆخەكەی زانیوەو كۆبونەوەیەكی بەپەلەی لەگەڵ هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامداوە, چوارچێوەی هەماهەنگیش رێگەیان پێداوە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكات و لێپێچینەوە لە دەستدرێژیكاران بكات.
ێشبینی دەكرێت ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بەخێرایی دەربچێت, چونكە هێرشەكە هیچ لایەنێك نەیگرتووەتە ئەستۆ.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو كارە هەڕەشە لە تەواوی پرۆسەی سیاسی دەكات، وێڕای لێكەوتەكانی لەسەر گەلی عێراق, ئەگەر باڵیۆزخانەو كۆنسوڵگەرییەكان چۆڵبكرێن و بەغداد دابڕاوبێت لەرووی هەرێمی و نێودەوڵەتیەوەو كاریگەری ئەوە لە رەهەندی ئابوری و وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوەو بازرگانی.
بەپێی زانیارییەکان،شیاع سودانی گلۆپی سەوزی بۆ هێزە ئەمنیەكان هەڵكردووە بۆ بەكارهێنانی هێز لە راوەدونان و رێگەگرتن لەهەر پرۆسەیەكی هاوشێوەیە بۆ كردنە ئامانجەكانی نێردە دیپلۆماسیەكان.