هەرێم نیوز
دەستەی ژینگەی هەرێم، هۆشداریى دەداتە، کەناڵەکانى رادیۆ و تەلەڤزیۆن و کۆمپانیاکانى ئەنتەرنێت بەوەى، پابەندى رێنماییەکانى ژینگەپارێزى نەبن، سزا دەدرێن.
بەگوێرەی راگەیاندراوی رێنمای ژمارە 3ی ساڵی 2023ـی دەستەی ژینگەی هەرێم كە بۆ سەرپێچییە ژینگەییەكان دەریكردوە، سزای سەرپێچیی ژینگەیی تاوەرەكانی تەلەڤزیۆن، ئەنتەرنێت، رادیۆ و تەلەفۆن،1 ملیۆن دینار تا 5 ملیۆن دینارە.
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تاوەرێك رەزامەندیی ژینگەیی نەبو، چوار ملیۆن دینار سزاكەیەتی و ئەگەر بەدالەی مەركەزی بەبێ رەزامەندیی ژینگە دانرابو پێنج ملیۆن دینار و ئەگەر نیشانەی ئاگاداركردنەوەش لەسەر تاوەرەكان نەبو، ئەوا دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
رونیشکراوەتەوە، ئەگەر مۆلیدەی تاوەرەكان دوكەڵ بكات یان ژاوەژاوی هەبێت ملیۆنێك دینار سزا دەیگرێتەوە و ئەگەر دەوروبەری مۆلیدەكەش بە رۆن یان گازوایل پیس بوبێت سێ ملیۆن و ئەگەر سیاجیشی نەبێت دوو ملیۆن دینار سزاكەیەتی.