هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری بەغداد کۆبونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەستیپێکرد.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، گفتوگۆ لەسەر "سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردوولادا هەن" دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بەئامادەبونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبونی ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولادا ماون گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.