هەرێم نیوز
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له ساڵی 2005وه تا ئێستا هیچ هه‌ڵبژاردنێك بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌دراوه، "بۆیە هیوادارین هەڵبژاردنی ئەم جارە بکرێت له پێناو بنیاتنانی پارێزگاكه".
ئاماژەیی بەوەشدا، دواخستنی هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، به‌و مانایه‌یه كه له داهاتوودا هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك ئه‌نجام نادرێت
هادی عامری وتی: كەركووك شاری پێكەوەژیانە و هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ده‌رفه‌تێكه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك كه چی‌یان ده‌وێت هه‌ڵیبژێرن.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی 2005 کراوە. وابڕیارە، رۆژی 18ی 12 و دوای 18 ساڵ، جارێکی دیکە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ئەنجامبدرێت.