هەرێم نیوز
ئهمڕۆ یەکشەممە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی فڕەنسا رایگەیاند، هێزه دهریاییهكانیان توانیویانه دوو فڕۆكهی بێفڕۆكهوان لە دەریای سور کە لە کەناراوەکانی یەمەنەوە بەرەو ئەو دەریایە دەڕۆیشتن، بخهنهخوارەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سوپاسالارەکە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، دوو درۆنەکە راستەوخۆ بەرەو کەشتیی جەنگیی لانگدۆنگ رۆیشتوون و ئەوانیش تێکیانشکاندوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ناوچەیەکەوە کە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە کۆنتڕۆڵکراوە، لە نزیک شاری حودەیدە لە کەنار دەریاکانەوە هەڵدراون، بهڵام له نزیکەی 110 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە ڕێگرییان لێکراوە.
یەکەمین درۆن لە نزیک کاتژمێر 11:30 خولهكی شهوی رابردو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوەمیش لە کاتژمێر 1:30 خولهكی بهرهبهیانی شەوی شەممە لهسهر یەکشەممە به ئاڕاستهی کەشتییەکە هەڵدراوه.
کەشتیی جەنگی لانگدۆنگ لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە لە زەریای هیندی جێگیرکرابوو، بەڵام دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، لەگەڵ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری ئەمریکی لە دەریای سوور جێگیرکران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش ئەو هێرشانە، رۆژی شەممە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حوسییەکان هەڕەشەی کرد کە هەر کەشتیێک بەرەو ئیسرائیل بڕوات، هێرشی دەکەنە سەر، گرنگ نییە سەر بە کام وڵات بێت.