هەرێم نیوز
ماسیۆ میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكییە دەكەین, كرایە سەر دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدادی پایتەخت و ئەو هێرشانەی رۆژی هەینی, كرایە سەر ئەو دامەزراوانەی, فەرمانبەرانی ئەمریكای میوانداری كردووە.
میللەر ئاماژەی بەوەشداوە، چەندین میلیشیای هاوپەیمانی ئێران, كە بە ئازادی لە عێراق كاردەكەن, هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و فەرمانبەرو هاوبەشەكانمان دەكەن لە ناوچەكە, سەرۆك وەزیرانی عێراق بەدروستی وەسفیكرد كاتێك بە كردەوەی تیرۆرستی ناویهێنا.
راشیگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی عێراق لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ بكەن و بكەرانی ئەو هێرشانە دەستگیربكەن و راپێچی دادگایان بكەن.
لە بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتوە، حكومەتی عێراق پابەندبووە بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسیەكان و هەروەها سەربازانی سوپای ئەمریكا كە لەسەر بانگهێشتی عێراق لەوێن, ئەوەش پرسێكە قابیلی دانوستان نیە و وەك چۆن مافی بەرگریكردنیشمان هەیە لە خۆمان.