هەرێم نیوز
ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی لیۆنێل سکالۆنی لە سەرکردایەتی هەڵبژاردە ئەرجەنتین بەهێزتر بووە
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بوو کە لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و براوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ باسی لە دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد.
لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا وا دیارە بڕیارەکەی ئەم ڕاهێنەرە تەمەن ٤٥ ساڵە جدییە. دوای تیروپشکی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢٤ تا ئیستا ڕون نەبوەتەوە ئەو ڕاهێنەرە کارەکەی بەجێدەهێڵێت یان بەردەوام دەبێت.
سکالۆنی لە لێدوانێکدا وتی؛ هێشتا بیر لە بڕیارەکەم دەکەمەوە و پەلەناکەم.
دەبێت بزانم شتەکان چۆن دەڕۆن و سەرلەنوێ دەست پێبکەمەوە هێشتا بڕیارم نەداوە. یاریزانانی ئەرجەنتین پێویستیان بە ڕاهێنەرێکە کە بە هەموو سۆز و وزەیەکەوە کار بکات و بێگومان لە ئاستی خۆیاندا بێت.
لەگەڵ هەردوو مێسی و تاپیا (سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین) گفتوگۆم کردووە و ئێستا دەبێت بیر لە بڕیارەکەم بکەمەوە بۆ(بەردەوامبوون لە کارکردن).
سکالۆنی پاش بەدەستهێنانی نازناوی کوپا ئەمریکا و نازناوی مۆندیال لەبەردەم دووڕیانی وازهێنان یان بەردەوام بون لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ ماوەتەوە.
ڕاهێنەرە گەنجەکەی ئەرجەنتین دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە کاری ڕاهێنەرایەتی لەیەکێک لە یانەکانی ئەوروپا تاقی بکاتەوە و بەدوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕێت.