دواین هەواڵ

جیهان‌

 07/12/2023

رەئیسی: لەگەڵ روسیا بۆچوونی هاوبەشمان بۆ چارەسەری كێشەكان هەیە

هەرێم نیوز 

سەرۆككۆماری ئێران بە سەردانێك گەیشتە روسیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبوەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەشیان گفتوگۆكردنە لەبارەی رەوشی غەززە بووە.

لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا، رۆژی پێنجشەممە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە مۆسكۆ، لەلێدوانێكیشدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، مۆسكۆ و تاران روانگەی هاوبەشیان بۆ پرسی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە هەیە و لەزۆر پرسی هەرێمیشدا یەك بۆچوونی هاوبەشیان هەیە.

وتیشی، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی روسیا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان تاوتوێ دەكەن، دۆزی فەڵەستین و راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆسەر غەززە تەوەری سەرەكی دیدارەكانی دەبێت لەگەڵ لێپرسراوانی روسیا.

لای خۆشیەوە كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا بڵاویكردەوە، پوتن و رەئیسی پێكەوەكاركردن لە پڕۆژەكانی گواستنەوە و وزە و بازرگانی ئابوری تاوتوێ دەكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP