هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی وڵاته‌كه‌یان كه‌وتۆته له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا له رۆژهه‌ڵاتی شانشینی سعودیه كه‌وته خواره‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تیمی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هێزی ئاسمانی F-15SA له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان له میانی ئه‌ركی مه‌شقی ڕۆتینی له شاری ده‌هران له ڕۆژهه‌ڵاتی شانشینی سعودیه گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرانه‌كردوه كه له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌كه گیانیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، عه‌مید توركی مالیكی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه رایگه‌یاندوه، فڕۆكه‌كه ئه‌ركێكی ڕۆتینی مه‌شق و ڕاهێنانی له بنكه‌ی ئاسمانی شا عه‌بدولعه‌زیز له شاری ده‌هران ئه‌نجامداوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی به ئه‌ركه‌كانی كردوه بۆ زانینی ورده‌كاری هۆكاره‌كانی ڕوداوه‌كه.