هەرێم نیوز
میدیاى ئیسرائیلى ئاشكرایده‌كات، ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌شه‌ڕى غه‌ززه چاوێك یان هه‌ردوو چاویان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 100 سه‌ربازو 411ى دیكه‌ش كوژراون.
کەناڵی (کان)ی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه، "بەهۆی بەکارنەهێنانی چاویلکەی پارێزەر لەکاتی شەڕەکانی سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەززە، چاوەکانیان بەسەختی برینداربون به‌جۆرێك، لەنێوان 10 بۆ 15%ی بریندارەکان چاوێک یان هەردوو چاویان کوێربونە".
هه‌روه‌ك له‌باره‌ى سه‌ربازه كوژراوهكانیشیانهوه ئاشكرایكردوه، ژمارەی سەربازە کوژراوەکان، تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتۆتە 411 سەربازو لە24 کاتژمێری ڕابردوشدا 10 سەرباز کوژراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سێشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه، فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئیسرائیل وتبوى، "لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەغەززە، هێزەکانی ئیسرائیل سەرقاڵی شەڕێکی توندن لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس".