دواین هەواڵ

جیهان‌

 06/12/2023

ئێران دەستی بەسەر دوو کەشتی پڕ لە سوتەمەنیدا گرت

هەرێم نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە کەنداو دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە کە نەوتی قاچاخیان بار کردبوو.

جەنەراڵ عەلی عوزمایی، فەرماندەی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، ئەو دوو کەشتییە ئەمڕۆ لە باشووری دوورگەی ئەبوومووسا لە کەنداو و بە تۆمەتی بارکردنی نەوتی قاچاخ دەستیان بەسەردا گیراوە

ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەردوو کەشتیەکەدا بڕی 4 ملیۆن و 500 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ. هەروەها سەرجەم ستافی کەشتیەکە کە 35 نەفەر بوون هەموویان بیانین دەستبەسەر کراون.

بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە، ئەو کەشتییانە سەر بە چ وڵاتێکن و، هەروەها ناو و ناسنامەی سەرنشینی نێو کەشتییەکانی ئاشکرا نەکردووە کە هاووڵاتیی کام وڵاتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP