دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/12/2023

وەزارەتی خوێندنی باڵا پارەى دەرچووان و کاندیدانی تواناسازی خەرجدەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار وەک شایستەی دارایی بۆ دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی خەرجدەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی ھەوڵەکانی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، بۆ ساڵی دووەم لەم کابینەیەدا و لە قۆناغێکی دیکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی (٩٠٠,٧٧٥) ھەزار دۆلار بۆ (١٠٠) دەرچوو و کاندیدی تواناسازی خەرجدەکات بەپێی لیستی ھاوپێچ.

لە لێدوانێکدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی بە دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دەدات، وەزارەتەکەی لەسەر ھەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی بۆ سەرجەم دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی و تەواوکردنی پرۆسەی خوێندنیان بە سەرکەوتوی و گەڕانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردن بە سێکتەری خوێندنی باڵا و زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی دەکات، ئەوانەی خوێندنیان بەسەرکەوتوی تەواو کردوەو ئەوانەشی بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستی ھاوپێچ دا ھاتوە، سەردانی وەزارەت بکەن بەمەبەستی چەند ڕێکارێکی کارگێڕی و دارایی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، دەرچوان و کاندیدانی تواناسازی ئەوانەی ناویان لە لیستی ھاوپێچ ھاتووە پێویستە لە ڕێکەوتی ٤/١٢/٢٠٢٣ بە دواوە سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی/ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی بکەن لەگەڵ ھێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە:

١) پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەکەی.

٢) ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بھێنێت.
٣) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەھەر ھۆکارێک، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.
٤) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.

بۆ بینینی لیستی سودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP