هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە دۆسیەکانی بەرەنگاربونەوەی یاریکردن بە نرخی دۆلار هەماهەنگی لە نێوان هەرێم و عێراق هەیە، لە دوای ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی ئەو کردەوەیە ئەنجام دەدەن و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن، وەزارەتی ناوخۆ هاوکاریان دەبێت لە دەستگیرکردنیان.
حسێن تەمیمی بەرێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی بەرێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراوی عێراق لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی رێکخراو لە ناوەڕاستی مانگی (ئازار)ی ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی (تشرینی یەکەم/10) 150 کەس بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخ و قۆڕخکاری دۆلار دەستگیربکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە دەستگیراوە بەسەر شەش ملیۆن دۆلار و زیاتر لە چوار ملیار دیناریش، پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی بوە.
ئەوەشی خستەڕو، پرۆسەکانی بەرەنگاربونەوەی ئەو جۆرە تاوانەش لە بازگەکان و جوڵاندنی تیمەکانی پۆلیس لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، بە هاوکاری سەرجەم کەرتەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بە تایبەت دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بوە.
باسی لەوەشکرد، هەماهەنگی لە نێوان عێراق و هەرێم هەیە لە بەرەنگاربونەوەی یاریکردن بە نرخی دۆلار، هەندێک لەو کەسانەی بەو تۆمەتە دەستگیرکراون، ناوی چەند کەسێکی دیکە ئاشکرا دەکەن، کە ئەو کردەوەیەک ئەنجام دەدەن و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.